لە غەززە ١٥٠٠ کەس هێزی بیناییان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، بەهۆی شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر نزیکەی هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی هێزی بیناییان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە راگەیاند، هەزار و ٥٠٠ کەس هێزی بیناییان لەدەستداوە و ٤ هەزار کەسیش بەهۆی نەبوونی ئامێرەکانی پێویستی تەندروستی و دەرمان مەترسی کوێر بوونیان هەیە.
عبدالسلام سەباح بەڕێوبەری نەخۆشخانی چاوی غەززە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "پیشەسازی چاودێری تەندروستی تووشی کەمیی جددی پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی بۆ نەشتەرگەری چاوەکان دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی داڕمانی نزیکەی تەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی نەشتەرگەری، بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی تۆڕەی چاو، نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە و خوێنبەربوونی ناوەوە."
سەباح ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەنها سێ قیچی نەشتەرگەری یەکجار بەکارهێنراو لە نەخۆشخانەکەدا هەیە، هەروەها دووبارە و سێبارە بەکارهێنراون، ئەمەش ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوە و ڕێگری لە مانەوەیان دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین کۆمەڵکوژی نوێ لە شاری خان یونس ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٥٦ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئازار و دڵتەنگی "کارەساتی گەورە نەکبە" ناسراو بە گۆشەگیری و جینۆساید و ئاوارەیی زۆرەملێ کە لە دوای داگیرکاریی سەهیۆنیەکان لەسەر خاکەکانی فەلەستین دەستی پێکرد، ٧٧ ساڵە بەردەوامە.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان بارهەڵگرێک، پاسێک و مینیپاسێک ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە لوبنان تەقەی لە سەربازانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.